٣ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٥:٤٩
زەنگەنە : ئێران لەگەڵ ئەمریکا دانوستان ناکات

وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەی ئۆپێکدا لە ڤییەنا بە ڕەت کردنەوەی هەرچەشنە وتووێژێک لە نێوان ئێران و ئەمریکا وتی: ئەگەر واشینگتۆن خوازیاری گۆڕدرانی ڕەوشی هەنووکەی نێوان دوو وڵاتە دەبێ بایکۆتەکان لە سەر ئێران هەڵگرێ.

(ABNA24.com) وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەی ئۆپێکدا لە ڤییەنا بە ڕەت کردنەوەی هەرچەشنە وتووێژێک لە نێوان ئێران و ئەمریکا وتی: ئەگەر واشینگتۆن خوازیاری گۆڕدرانی ڕەوشی هەنووکەی نێوان دوو وڵاتە دەبێ بایکۆتەکان لە سەر ئێران هەڵگرێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا لە ڤییەناوە؛ "بیژەن نامدار زەنگەنە" ئێوارەی دووووشەممە لە ڕێ و ڕەسمی کرانەوەی سەد و حەفتا و شەشەمین کۆبوونەوەی وڵاتانی بنێری نەوتی ئۆپێک لە شوێنی هەمیشەیی ئەم ڕێکخراوەیەدا لە ڤییەنای پێتەختی ئۆتریش، وتی: تا ئەو کاتەی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران بەتایبەت بایکۆتە نەوتییەکان بەردەوامە، قسە و باس سەبارەت بە دانوستانی نێوان دوو وڵات بێسوودە.

زەنگەنە وتیشی: بێتوو بایکۆتەکان لە سەر ئێران هەڵگیردرێن، ئەو کاتە ئەمریکا هەندێ گۆڕانکاری لە ڕەوشی هەنووکەدا دەبینێ و ئێمەش لە وەڵامدا دەتوانین زۆر شتێک جێبەجێ بکەین.

وەزیری نەوتی ئێران جەختی کرد؛ بازاری نەوت دەبێ غەیری سیاسی بکرێ و نەبێتە هۆکارێک بۆ وەبن گوشار نانی وڵاتانی دیکە و بەرتەسک کردنەوەی هەناردە و هاوردەی نەوت.



/129